×

ترەمپ باری نائاسایی راگەیاند

 2021-01-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆشکی سپی رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا دۆخی نائاسایی لە واشنتۆن پەسەندکردووە، دوای ئەوەی ئاژانسی ئێف بی ئای ھۆشداریدا لە ھەڕەشەی چەکداری.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە، دۆخی نائاسایی تاکو (٢٤) ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لە واشنتۆن. 

ئاماژە بەوەشکراوە، شەوی رابردوو (ئێف بی ئای) زانیاری بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بوونی پلان بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانی چەکداری لە بەردەم باڵەخانەکانی حکومەت لەھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا. 

بەپێی یاداشتێکی ئێف بی ئای، گروپێکی چەکدار لە بەرنامەیدایە لە ١٦ ی کانوونی دووەم بچنە واشنتۆن، ئەگەر کۆنگرێس ھەوڵبدات بەپێی ھەمواری ٢٥ ی دەستوری ئەمریکا ترەمپ لابدات. 

بڕیارە لە (٢٠) ی کانونی دووەمدا جۆ بایدن، وەک سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی بخوات و بەفەرمی ویلایەتی ترەمپ کۆتایی بێت، بەڵام دیموکراتەکان ھەوڵیان دەستپێکردووە بۆ لابردنی ترەمپ پێش ئەو وادەیە بەھۆی ھەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە.

 


‌نوێترین