×

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفرو باران ھەرێم دەگرێتەوە

 2021-01-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، لە رۆژی پێنجشەممەوە ێلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و شەپۆلێکی بەفرو باران سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەو شەپۆلە کردووە کە بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و بارانبارین بە بڕی جیاواز لەسەرجەم ناوچەکان دەبارێت.

ھاوکات، کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقیش رایگەیاندووە، "لەھەمو وڵاتانی جیھان بەھۆی گەرمبونی زەوییەوە پلەکانی گەرما بەرەوبەرزبونەوە دەچن و گۆڕانکاریەکان لەروی پلەکانی گەرماوە چالاک بون".

ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەیەکی کەمتر باران باریوە، ئەمەش مەترسی وشکەساڵی لای جووتیاران و ھاوڵاتیان دروستکردووە.

 


‌نوێترین