پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر دیاریکردنی کاتی بانگھێشتکردنی مستەفا جبوری، پارێزگاری بانکی ناوەندی.
جەمال محەمەداوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ٢٥ واژووی کۆکردووەتەوە بۆ بانگھێشتکردنی پارێزگاری بانکی ناوەندی و دەستەی سەرۆکایەتیش رەزامەندی لەسەر دەربریوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، بانگھێشتکردنەکە بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی بانکی ناوەندییە بەتایبەت خستنەبازاری دۆلار.
لەگەڵ راگەیاندنی کەمکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار لە کۆتایی مانگی رابردوودا، نیگەرانی چین و توێژەکانی لێکەوتەوە و ژمارەیەک پەرلەمانتاریش پێشتر داوایان کردبوو بانگھێشتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا جبوری پارێزگاری بانکی ناوەندی بکرێت، بەمەبەستی تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی کەمکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلاردا.