×

ناوی ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکراکرا کە لەم خولەدا ھیچ قسەیەکیان نەکردووە

 2021-01-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئینستتیوتی پەی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی ئاشکرا کرد کە لەم خولەدا ھیچ قسەیەکیان نەکردووە و ئەویش چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی بوون.

سەروەر عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھەریەکە لە رزگار عیسا، رۆژان ئیبراھیم ، ئەرشەد حسێن و بەختیار شوکری)‌ کە پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتین لەم خولەدا ھیچ قسەیەکیان نەکردووە.

ئینستتیوتی پەی ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرلەمانی کوردستان گلێندراوەتە ململانێ سیاسیەکان و ئەرکەکانی جێبەجێ ناکات و ناتوانێت یاساکان وەک پێویست دەربکات و پەسەندی بکات.

سەبارەت بە بودجەی ھەرێمیش سەرۆکی ئینستتیوتی پەی رایگەیاندووە، ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵە حکومەتی ھەرێم نە بودجەی رەوانەی پەرلەمان کردووە نە حیساباتی خیتامی نەناردووەتە پەرلەمان تا بزانرێت حکومەتی ھەرێم بە شێوازێک پارەی خەرجکردووە. 

 


‌نوێترین