×

دوای رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک داخرا

 2021-01-12
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دوای بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس سەنتەری رۆشنبیری شاری کەرکوک داخرا.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە رێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس لە سەنتەری شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، لە رێوڕەشمەکەدا ئاڵای ئەمریکا دانرابوو ھاوڵاتیان و ئامادەبووانی مەراسیمەکە بەسەریدا دەڕۆیشتن.

بە پێی زانیاریەکان بە بڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەھۆی گوشاری کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر سەنتەرەکە داخراوە. 

ھەر لە مەراسیمەکەدا فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، کە تەنھا ٢٤ کاتژمێر بەسەر بریاری ئەمریکا بۆ خستنیە نێو لیستی تیرۆرەوە دەرکرابوو، وتارەکێکی پێشکەشکرد وتی "بۆ ئەوی عیراق سەقامگیربێت، پێویستە ھەموو نەتەوە و لایەنەکان دەست لەناودەستبن بۆ دەرکردنی تەواوی ھێزە بیانییەکان، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیاری پەرلەمانی عیراق".

سەنتەرەکە سەر بە ئیدارەی گشتیی یەکێتیە، بەڵام پێکھاتەکانی دیکەش بۆ چالاکی ھونەری و مەراسیمەکان بەکاریدەھێنن. 

ئەو سەنتەرە بە بڕیاری مام جەلال، سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دروستکراوە، بەڵام تەواونەکرا، دواتر لەلایەن ئیدارەی گشتیی یەکێتییەوە تەواوکرا. 

سەنتەرەکە لەسەر روبەری ١٦ دۆنمە بە پێوانەی ٢٧ ھەزار مەتر چوارگۆشە لە گەڕەکی ئیسکان لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی دروستکراوە و ٢٠ ھەزار مەتری بیناکراوە و پێکھاتووە لە ھۆڵێک بە روبەری دوو ھەزارو ١٥٠ مەتر چوارگۆشە کە جێگەی ١٢٠٠ کورسی دەبێت. سەرەڕای بوونی ھۆڵی سینەما، چاپخانە، کتێبخانەو چێشتخانە.

 


‌نوێترین