×

ئاسیاسێڵ لەبارەی باج خستنەسەر کۆمپانیاکەیان وەڵامی وەزارەتی دارایی دایەوە

 2021-01-13
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەبارەی باج خستنەسەر کۆمپانیاکەیان وەڵامی وەزارەتی دارایی دایەوە و رایگەیاند، ئەوان پابەندبوون بە یاسای باجی فرۆشراوەکان و لە ساڵی ٢٠١٥-ەوە کە تیایدا یاساکە دەرچوە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.

عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەوەی لە ٢٠١٥-ەوە بەسەریاندا جێبەجێکراوە، باجی فرۆشراوەکانە لەسەر بەکاربەر بە رێژەی ٢٠٪ ی نرخی کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس کە ئەوان وەک خۆی جێبەجێیان کردووە.

وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ راشیگەیاند، پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رونکردنەوەی زیاتر بدات لە سەر ئەو خاڵەی کە لە بریارەکەدا لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە ھاتوە چونکە روون نییە.

وتەبێژی ئاسیاسێڵ راشیگەیاند، کەرتی مۆبایل بە پێی دەستور لە عێراقدا لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتی فیدراڵیدایە و وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داھاتی دەوڵەت لە بەغداوە رێکدەخرێت.

حکومەتی ھەرێم ١١ بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی باج دەرکردوە لەوانەش وەرگرتنی باج لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی نەوت، کارمەندانی بیانی , کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، ( کۆرەک تیلیکوم، ئاسیاسێڵ و زەین) کە تائێستا تەنھا باجیانداوە بەحکومەتی فیدراڵ.


‌نوێترین