بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە سنوری مێرگەسۆر باکوری ھەولێر، ١٣ ھەزار مریشک لەناوچوون.
شەوی رابردوو بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە کێڵگەیەکی پەلەوەر لە گوندی (ھەربۆ) ی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، ١٣ ھەزار مریشک لەناوچوون و تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام زیانی زۆری ماڵی لێکەوتەوە.
خاوەنی کێڵگەکە رایگەیاند، ئەگەرچی تا ئێستا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەرنەکەوتووە، بەڵام وای بۆدەچێت شۆرتی کارەبا بووبێت.
وتیشی: تێکڕای لەناوچوونی ئەو ژمارە زۆرەی مریشک بڕی زیانەکە ٤٠ ھەزار دۆلارە، زیانی زۆریش بەر شوێنی پڕۆژەکە کەوتووە.