×

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە گەرەنتی دەدرێت

 2021-01-13
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لەبارەی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دووەم و دەڵێت، حکومەت داھاتی زیادی کردووەو ھیچ کێشەیەکی نابێت.

ئەحمەد سافار لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح رایگەیاندووە، "حکومەت داھاتی خولاوی ھەیە، ھەروەھا نرخی نەوتیش بەرزبۆتەوەو داھاتەکەشی بە دۆلار وەردەگرێت، بەھای دۆلاریش بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە، ھەموو ئەوانەش پارەیەکی باش بۆ حکومەت بەدەست دەھێنێت و پێم وا نییە ھیچ کێشەیەک لە پێدانی موچە دروست بێت". 

وتیشی، داھاتی نەوت بەو نرخەی ئێستا دەگاتە پێنج ملیار دۆلاری مانگانە، ئەوە جگە لە داھاتی نانەوتی، ھەروەھا حکومەت گیرفانی دارایی لە ھەندێک لە وەزارەتەکاندا ھەیەو ھەندێکیش قەرز ماوەتەوە، بۆیە دەتوانێت موچە دابەش بکات.

 


‌نوێترین