کۆنگرێسی ئەمریکا بووە بە سەربازگە دوای ئەمرۆ زیاتر لە ١٠ ھەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی ھێنرایە واشنتۆن.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، زیاتر لە ١٠ ھەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی ھێنرایە واشنتۆن بۆ پاراستنی ناوچەکە لە کاتی گواستنەوەی دەسەڵاتەکان لە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا کە بڕیارە لە ٢٠ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.




