×

ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر روسیا سەپاند

 2022-03-24
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئەنجومەنی نوێنەران "دۆما" و ٣٢٨ پەرلەمانتار و دەیان کۆمپانیای بەرگری و سەرۆکی گەورەترین دامەزراوەی دارایی روسیا سەپاند.

لەڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپیدا ھاتووە، ھەنگاوەکەی ئەمریکا سزاکانی پێشوتری وڵاتەکەی فراوانتر دەکات و بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوبەشەکانی واشنتن لە یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵەی وڵاتانی G-٧ جێبەجێدەکرێن، سزاکانیش خۆیان لەپاکێجێکدا دەبیننەوە کە ٣٢٨ ئەندامی پەرلەمانی دوما و ژمارەیەک کیانی سیاسی لەخۆدەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لەو پەرلەمانتار و کیانە سیاسییانە سزاکان بەسەر گیرمان گریف سەرۆکی دامەزراوەی سبیربانک سەپێندراون کە گەورەترین دامەزراوەی دارایی روسیایە.

ھەروەھا سزاکان گینادی تیمشینکۆ و ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ١٧ ئەندامی بەڕێوەبردنی بانکی سۆڤکۆم بانک و ٤٨ کۆمپانیای بواری بەرگری حکومەتی روسیا دەگرنەوە.

پێشتریش، حکومەتی بریتانیا پاکێجێکی نوێی سزاکانی لەدژی ٦٥ قەوارە و کەسایەتی ڕوسیا راگەیاند کە پەیوەندی بەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی مۆسکۆ بۆسەر کیێڤ ھەیە.

 


‌نوێترین