بەھۆی ھەرەسی بەفر لە چیاکانی سنوری ورمێ پێنج کۆڵبەر گیانیان لە دەستداوە و لە ھەولدان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانیان.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، دوێنێ دووشەممە پێنج کۆڵبەری خەڵکی ورمێ لە چیاکانی سنوری ورمێ، بەھۆی ھەرەسھێنانی بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ناوی کۆڵبەرەکان ( ئەولایی خودایی کوڕی حاتەم، فرات خودایی کوڕی خورشید، مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، بیلەن ئەحمەدی کوڕی سادق یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان).
بەشێکی دانیشتوانی رۆژھەڵاتی کوردستان ژیانیان لەسەر کۆڵبەریە و سالانە دەیان کەسیان لەو رێگایەدا دەمرن یان دەکوژرێن و تەنھا لە ساڵی (٢٠٢٠)دا (٣٢٨) کاسبکار و کۆڵبەری کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.