×

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتیەکان درێژکرایەوە

 2021-01-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیران ماوەی تۆمارکردنی ھاوپەیمانێتیەکانی بۆ دوو مانگ درێژکردووەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ئەمرۆ سێشەممە، لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردووە دوو مانگی دیکە ماوەی ھاوپەیمانێتیەکانی درێژبکاتەوە واتە بۆ ماوەی مانگی شوبات و ئازار.

ئاماژەی بەوەشکردووە، درێژکردنەوەکە بەھۆی لاوازی سەردانیکردنی لایەنەکانە بۆ فەرمانگەی کاروباری تۆمارکردنی حزب و لایەنە سیاسیەکانە کە تا ئێستا تەنھا شەش ھاوپەیمانێتی تۆمارکراوە.

دوێنێ کۆمسیۆن داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سەرۆک وەزیران کردبوو لە ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە بۆ ١٦ی تشرینی یەکەم دوابخرێت.

لە تەمموزی رابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان.

 


‌نوێترین