×

ھەڵبژاردنەکانی عێراق دواخرا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
حکومەتی عێراق بە فەرمی ھەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی داھاتوی عێراقی دواخست و ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ی وەک رۆژی ھەڵبژاردن دیاریکرد.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا رۆژی ١٠/١٠/٢٠٢١ وەک ڕۆژی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵات دیاری بکات.

ھەرچەندە پێشتر بڕیاربوو ٦/حوزەیران پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن، بەڵام بەھۆی ئامادەنەبوونی کۆمسیۆن و چەند لایەنێکی سیاسی وادەی ھەڵبژاردنەکان چوار مانگی تر دواخرا.

ھاوکات کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانیش دوێنێ سێشەممە، لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو مانگی دیکە ماوەی ھاوپەیمانێتیەکانی درێژکردەوە بۆ ماوەی مانگی شوبات و ئازار.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەھۆی فشاری خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانەوە لە تەمموزی رابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان.

 


‌نوێترین