×

ھەولێر.. ھێرشکرایە سەر ڕۆژنامەنوسێک و برينداركرا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
شەوی رابردو دوو چەکداری نەناسراو لە شاری ھەولێر ھێرشیان کردە سەر رۆژنامەنوسێک و ھەڕەشەیان لێکردووە.

نیاز عەبدوڵا، رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، شەوی رابردوو چالاکوان (ھاوڕێ کوردی) ھێرشی کراوەتە‌سەر و لەگەڵ لێدانی بە شەق و بۆکس پێیان وتووە "واز لە زمان درێژی ناھێنیت".

باسی لەوەشکردوە، "رۆژنامەنووس ھەژار ئەنوەر کە یاوەری ھاوڕێ کوردی کردووە بۆ چارەسەر و تیماری برینەکانی وتویەتی، "لەو کاتەدا ھاوڕێ چوە بۆ کڕینی شیر و دایبی بۆ منداڵەکەی لە دوکان، لە رێگا ئۆتۆمبێلێکی جۆری "بی ئێم دەبلیو" رێگای پێگرتووە و دوو کەس کە جلی مەدەنیان لەبەردا بووە و چەکدار بوون و بە بۆکس و لێدان ھێرشیان کردووەتەسەری، لەکاتی لێدانیدا پێیان وتوە واز لە زمان درێژی ناھێنیت، پاشان دوو کەسەکە مۆبایل و جزدانەکەی کە ناسنامە و بڕە پارەیەکی کەمی تێدابوە بردویانە".

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی نوسیووە، ھاوڕێ کوردی ناسراوە بە بەرگریکردن لە ئازادی و دادپەروەری و رەخنەگرتن لە گەندەڵیەکانی دەسەڵاتداران و چەند ساڵێک لەمەوبەریش لە شاری ھەولێر لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، چەند کەسێک بە چەقۆ ھێرشیان کردبووەسەری و برینداریان کردبوو.

 


‌نوێترین