×

موچەی دوو مانگی دیکەش پاشەکەوت کرا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بە پێی زانیاریەکانی وڵاتەکەم موچەی ھەر دوو مانگی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ پاشەکەوت کرا.

بە پێی زانیاریەکانی وڵاتەکەم کە لە سەرچاوەیەکی حکومەتەوە دەستیکەوتووە، حکومەتی ھەرێم موچەی فەرمانبەران بۆ ھەر دوو مانگی (تشرینی دووەم  ١١ و کانونی یەکەم ١٢)ی ساڵی ٢٠٢٠ پاشەکەوت کردووە و ئەو موچەیەی بریارە لە ٢٤ی ئەم مانگە دابەش بکرێت موچەی مانگی (یەک کانونی دووەمی ٢٠٢١).

١٧ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاندبوو کە رۆژی یەکشەممە ٢٤/١/٢٠٢٠ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچە، بەڵام رونینەکردبووەوە کە موچەی مانگی چەندە.
دابەشکردنەکەش بە لێبڕینی ٢١% بۆ موچەخۆرانی ئاسایی و ٥٠% بۆ پلە تایبەتەکان بەھەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیڕەو کراو دەبێت.
 
ئەوە لە کاتێکدایە، حکومەتی ھەرێم تەنھا موچەی پێنج مانگی ساڵی ٢٠٢٠ی دابەشکردووە و موچەی مانگەکانی ٤و٥و٦و٧و٨ی ٢٠٢٠یشی پاشەکەوت کردووە واتە لە ئێستادا حکومەت موچەی ٧ مانگی ساڵی٢٠٢٠ی پاشەکەوت کردووە.
 


‌نوێترین