×

لە کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کرا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
راگەیاندنی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ھەولێر رایگەیاند، لە ناوبازاڕی کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کراوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

راگەیاندنی ئاسایشی رۆژھەڵاتی ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناو بازاڕی قەزای کۆیە دەستڕێژی گولـلە لە سەرتاشخانەیەک کراوە و  نزیکەی ۱۷ گولـلە بەر دوکانەکەکەوتووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو ھەواڵانەی باس لەوەدەکرێت لە کاتی سەرەگرتن بۆ سەرتاشی تەقەکەرەکە دەستڕێژی گولـلەی کردبێت، دوورن لە راستیەوە، چونکە ئەوکات شەوبووە و دوکانە داخراوبووە.

لەھەفتەی رابردوودا، لە شاری ھەولێر ژمارەیەک ھاوڵاتی سەردانی چێشتخانەیەکی سەروپێیان کردبوو، خاوەنی چێشتخانەکە پێی وتوون، کە خواردن تەواوبووە، بەوھۆیەشەوە دەمەقاڵێ دروستبوو و ئەو کەسانەش دەستڕێژی گولـلەیان لە چێشتخانەکە کرد و چەند کەسێک برینداربوون.

No description available.

No description available.

 

No description available.


‌نوێترین