×

ڤیدیۆ.. تەقینەوەیەکی بەھێز ئیسپانیای ھەژاند

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەھێز ناوەڕاستی شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیای ھەژاند و زیانەکانیش نەزانراون.

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، تەقینەوەکە زۆر بەھێز بووە و لە زۆربەی ناوچەکانی شاری مەدرید دەنگەکەی بیستراوە.

تەقینەوەکە لە باڵەخانەیەکی ناوەڕاستی مەدریددا روویداوە و پاش رووداوەکەش دووکەلێکی زۆر ئاسمانی ناوچەکەی داپۆشیوە.

ھاوکات تا ئێستا دەزگا فەرمییەکانی وڵات ھیچ زانیارییەکیان لەبارەی تەقینەوەکە بڵاونەکردووەتەوە.


‌نوێترین