×

عێراق موچەی ٢٦ ھەزار کەس دەبڕێت

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
حکومەتی عێراق بڕیاریدا موچەی ٢٦ ھەزار کەس ببڕێت کە زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن.

عادل روکابی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆسەی وردبینیکردن بۆ ناوی سوودمەندبوانی تۆڕی کۆمەڵایەتی، دەرکەوتووە ٢٦ ھەزار کەس لە شوێنی دیکەشەوە موچەیان ھەیە، بۆیە بڕیاردرا موچەی ئەو کەسانە ببڕدرێت، چونکە ناکرێت فەرمانبەر یاخود خانەنشین، موچەی چاودێری کۆمەڵایەتیش وەربگرێت.

وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی وردبینیکردن لە ناوی سوودمەندبووانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بەھاوبەشی لەگەڵ وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکەی دەوڵەت، بەردەوام دەبێت بۆ کۆتایی ھێنان بە دیاردەی دوو موچەیی.

بەپێی زانیاریەکان کۆی ئەو پارەیەی بەھۆی بڕینی موچەکانەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە، نزیکەی ١٦ ملیار دینار دەبێت.

 


‌نوێترین