بەھۆی تەقینەوەکانی ئەمرۆی گۆرەپانی تەیران لە بەغدا کە بووە ھۆی کوژرانی ٣٢ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١١٠ کەس، سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆرانکاری لە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەی تەقینەوەکان دەکات.
ئەمرۆ پێنچشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دوای تەقینەوەکانی بەغدا لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکان و ھەواڵگری کۆبووەوە و تاوتوێی چۆنییەتی ھێرشە خۆکوژیەکانی کردووە و لێپرسینەوەش لەبەرپرسانی کەمتەرخەم دەکات.
بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، تەقینەوەکانی ئەمڕۆ لەرێگەی "پشتێنی بۆمبڕێژکراو"ەوە بوون و ھەردوو روداوەکەش خۆکوژی بوون، بەجۆرێک دوو بازاری میلـلی فرۆشتنی کاڵای بالە کردوەتە ئامانج کە بەھۆیانەوە ٣٢ کەس کوژران و زیاتر لە ١١٠ کەس
ھاوکات وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ھەر ھاوکاریەکی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەرکردنیان.