بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەھۆی گۆرانکاریەکانی کەش وھەواوە ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەکان ھەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی وەک (ئەزمەڕ و گۆیژە)، بۆیە داوا دەکەن شۆفێران سەردانی ئەم شوێنانە نەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداریەکی بلاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە لەچەند کاتژمێری داھاتوودا ئەگەری بەستنی شەقام و ڕێگەوبانەکان ھەیە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی وەک ئەزمەڕو گۆیژە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی داواش لەشۆفێران دەکات سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن بەتایبەت لەکاتەکانی درەنگانی شەودا، تاوەکو تووشی ھیچ ڕوداوێکی نەخوازراو نەبن.