لە رۆژی دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا ھلیکۆپتەرێک لە ئاسمانی نیۆیۆرک تێکشکا و بەھۆیەوە سێ سەرباز گاردی نیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، ھلیکۆپتەرەکە لە ئەرکێکی مەشق و راھێناندابووە لە ئاسمانی خۆرئاوای شاری نیۆیۆرک تێکشکاوە.