×

بەھۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە دوو منداڵ لە دھۆک برینداربوون

 2021-01-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ‌بۆردومانی چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک کرودووەوە بەھۆیەوە دوو منداڵ برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانکردنی چەند پێگەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران سەر بە پارێزگای ھەولێر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە سێ موشەک بۆردومانی ناوچەی چەمانکێی کردووە لە قەزای ئامێدی پارێزگای دھۆک و بەھۆیەوە دوو مندال برینداربوون.

ھاوکات بۆردومانەکە زەرە و زیانی زۆری بە رەز و باخی جوتیارانی گوندنشین گەیاندوە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای ھاوڵاتیانی سنورەکانی ناحیەی بامەڕنێ دروستکردوە.

لەلایەکیترەوە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی رایگەیاند، وڵاتەکەی رەنگە خۆی دەست وەرداتە کاروباری شنگال بۆ ئەوەی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە دەربکات.

 


‌نوێترین