×

لە ماوەی دوو ھەفتەدا زیاتر لە ٦٠ کەس لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

 2021-01-24
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رێکخراوی ھەنگاو داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو چالاکوانانەی لە ماوەی دوو ھەفتەی ھەڵمەتی ھێزە ئەمنیەکانی ئێراندا دەستگیرکراون زیاتر لە ٦٠ کەسن.

بەپێی راپۆرتەکان، لە رۆژی ھەشتی کانونی دووەمی ئەمساڵەوە واتە بەر لە دوو ھەفتە،‌ ٦٧ چالاکوانی کورد لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە لە پارێزگا جیاجیاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون.

بەوتەی کەسوکاریان ھۆکاری گرتن و شوێنی راگرتنیان نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن زۆرینەی ئەو چالاکوانانە گواستراونەتەوە بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە شاری ورمێ.

ھاوکات بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە رێگە نادرێت پارێزەر بۆ ئەو چالاکوانانە بگرن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک، پێدەچێت ژمارەی دەستگیرکراوان زۆر لەوە زیاتر بێت کە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەی پێدەکەن.


‌نوێترین