×

قامیشلۆ.. ھەسەدە روبەروی ھێزەکانی حکومەتی سوریا بووەوە

 2021-01-24
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان شەڕ لەنێوان ئاسایشی رۆژئاوا و ھێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا روویداوە.

ئاژانسی ھاوارنیوز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ھێزەکانی بەرگری نیشتمانی سەر بە حکومەتی سوریا ھێرشیان کردووەتەسەر خاڵێکی پشکنینی ھێزەکانی ئاسایشی ئیدارەی خۆجێی لە گەڕەکی حلکو لە شاری قامیشلۆ.

ئاماژەبەوەشکراوە، ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان وەڵامی ھێرشەکەیان داوەتەوە، بەرگریان کردووە و زيانى نەبووە .

ئاشکراشیکردووە، ھێزەکانی روسیا ھەوڵی ئارامکردنەوەی رەوشەکەیان داوە، بەڵێنیان داوە جارێکی دیکە ھێزەکانی بەرگری نیشتمانی حکومەتی سوریا ھێرش دووبارە نەکەنەوە.

 


‌نوێترین