×

شەقامێکی سەرەکی سلێمانی بەھۆی خۆپیشاندانەوە داخرا

 2022-04-03
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەھۆی گرانی نرخی بەنزین خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد و شۆفێران ڕێگای ھاتوچۆی نێوان ھەولێر و کەرکوک و سلێمانیان داخست.

بەھۆی گرانی نرخی بەنزین ژمارەیەک لە شۆفێری تەکسی لە بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردو بەوتەی شۆفێران بەھۆی گرانی نرخی بەنزین ناتوانن بەپێی پێویست کارەکەیان بکەن و لە مانگی رەمەزانەدا بەشی بژێوی رۆژانەیان پارەیان دەست ناکەوێت.

لەئێستادا شۆفێران چونەتە شەقامی سەرەکی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و ئەو شەقامەیان داخستوەو بەو ھۆیەوە ھاتوچۆ پارێزگاکانی کەرکوک و ھەولێر بە ئاڕاستەی ھاتنەناوشاری سلێمانی داخراوە.

شۆفێران داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکەن نرخی بەنزین بگەڕێنێتەوە بۆ نرخەکەی پێشووی و بە ٥٠٠ دینار بە شۆفێرانی بفرۆشێت و بەپێَچەوانەوە بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزاییەتیەکانیان.

 


‌نوێترین