×

حکومەتی ھەرێم ھۆکاری داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکانە

 2022-04-03
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند، نرخی عەلەف لەئێستادا زۆر بەرزبووەتەوە نرخی ھەر تەنێک عەلەف زیاترە لە ٧٠٠ دۆلار و حکومەتی ھەرێمیش کێشەکانیان بۆ چارەسەر ناکات.

نازم عەبدوڵڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند "نرخی عەلەف لەئێستادا زۆر بەرزبووەتەوە نرخی ھەر تەنێک عەلەف زیاترە لە ٧٠٠ دۆلارە، بۆیە تێچوونی یەک کیلۆ مریشک لە ٧٠% پارەکەی عەلەف دەیبات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ گرانبوونی عەلەفدا نرخی ڤاکسین و جوجکیش بەرزبووەتەوە، ئەمەش وایکردووە خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان تووشی زیانێکی زۆربن، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی نەخۆشیش یەکێکی لە کێشەکانی دیکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لە مانگی شەشدا لە ٩٠% مریشکەکان لەناودەچن بەھۆی نەخۆشییەوە".

راشیگەیاند "بەھۆی ئەو دۆخەی لە ھەیە لە ٤٠%ی کێڵگە پەلەوەرییەکان داخراون بەھۆی ئەوەی خاوەنەکانیان تووشی زیانێکی زۆر ھاتوون، ئەگەر ئەم قەیرانە بەردەوام بێت رێژەی داخستنی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاد دەکات".


‌نوێترین