×

شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێم دەگرێتەوە

 2022-04-03
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش لە سبەینێشێوە روو لە دابەزین دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسیی ھەرێم ڕایگەیاند، سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، لەئەنجامی کەمبوونەوەی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا پلەکانی گەرما ١ پلە تا ٤ پلەی سیلیزی بەڕاورد بە ئەمرۆ نزمدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆتایی ئەم ھەفتەیەدا رۆژانی ٧ و ٨ی ئەم مانگە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەھارەی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێم بگرێتەوە و ئەم شەپۆلە زیاتر لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر کاریگەری دەبێت و لەناوچەکانی دیکەدا کاریگەری کاریگەری کەم و لاواز ئەبێت."  

 


‌نوێترین