×

ھەر خانەنشینێک پلەی زیاتر لە خۆی وەرگرتبێت لێی وەردەگیرێتەوە

 2022-04-03
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارێکی نوێ، ھەر خانەنشینێکی پلە باڵا زیاتر لە پلەی خۆی وەرگرتبێت لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت لێ وەردەگرنەوە.

سەباح موخلیس لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاکان ھەر پلە باڵایەک بە پلەیەک لە خۆی زیاتر خانەنشین کرابێت جا ھەر پلەیەکی پێدرابێت بریکار بێت کرابێتە وەزیر لێی وەردەگیرێتەوە بۆ سەر پلەی ڕاستەقینەی خۆی".

ڕوونیشیکردەوە، "دوای ئەوەی پلەی ڕاستەقینەی خۆی پێدەدرێت بەپێی ئەو پلەیە مووچەشی پێ دەدرێت.

سەباح موخلیس وتیشی، ھەروەھا ئەوانەی کەموکوری لە دۆسیەکانیان ھەیە بەردەوامن لە چاککردنەوەی دۆسیەکانیان و کەموکوریەکان چارەسەر دەکەن و ئەوانەی خزمەتیان ١٢ ساڵە و ناگاتە ١٥ ساڵ لە حکومەتی دەکرنەوە بۆ ئەوەی ماوەی خزمەتیان ببێتە ١٥ ساڵ و بەو شێوەیە خانەنشین دەبن".  

 


‌نوێترین