لەسەر دروستکردنی چەند بەنداوێک کێشەی گەورە دەکەوێتە نێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا و ئەوەش ئەگەری سەرھەڵدانی قەیرانێکی نوێی لێدەکرێت.
بەپێی رۆژنامەی "سەباحی فەرمی حکومەتی عێراق، ئەو دۆسیە نوێیە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی روبەڕووی ئیحراجی دەکاتەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتییان نییە بەسەر سەرچاوەی ئاوی و بەنداوەکانی ھەرێم کە پێچەوانەی دەستور و یاسای وەزارەتی کشتوکاڵە.
ئاماژە بەوەشکراوە، شارەزایان ترسیان ھەیە ئەو دۆسیەیە وەک کارتی فشار بەکاربھێنرێت لەلایەن بەرپرسانی ھەرێمەوە، ئەوەش مەترسی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوەڕاست و باشور دروستدەکات.
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق وتی "حکومەتی ھەرێم ئاگادارینەکردوینەتەوە لەو بارەیەوە و ھەماھەنگیشی نەکردووە، ئەوەش مەترسی لەسەر دیجلە و فورات دروستدەکەن وکاریگەری خراپی دەبێت لەسەر بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان".