×

ساڵی رابردو نزیکەی ١٢ ھەزار حاڵەتی جیابونەوەی ھاوسەران تۆمارکراون

 2022-04-04
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەپێی ئامارەکان ساڵی رابردودا لە ھەرێمی کوردستان ٥٤ ھەزار و ٨٣٧ حاڵەتی ھاوسەرگیری لەبەرامبەر ١١ ھەزار و ٦٩٩ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٥٤ ھەزار و ٨٣٧ مامەڵەی ھاوسەرگیری (مارەبڕین) ئەنجامدراون، کە ١٨ ھەزار و ٩٦٤ لە پارێزگای ھەولێر، ١٠ ھەزار و ١٤٧ لە پارێزگای سلێمانی، دوو ھەزار و ٢٨٥ لە دادگاکانی کەرکوک/ گەرمیان و ھەزار و ٤٤١ مامەڵەشیان لە دادگاکانی پارێزگای دھۆک بوون.

ھەروەھا ١٠١ حاڵەتی ھێنانی ژنی دوەم ھەبون و ٧٣یان لە پارێزگای ھەولێر بوە، 

ئاماژە بەوەشکراوە، ساڵی رابردو ١١ ھەزار و ٦٩٩ حاڵەتی جیابونەوەی ھاوسەران تۆمارکراون، کە چوار ھەزار و ٤٣ حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار ھەزار و ٧٦٤ حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی، ھەزار و ٩٣ حاڵەتیش لە دادگاکانی کەرکوک/ گەرمیان تۆمارکراون و ھەزار و ٧٩٦ حاڵەتیش لە پارێزگای دھۆک بون.

ھاوکات ھۆکارەکانی جیابونەوە بۆ زیاتر لە ١٠ حاڵەت پۆڵێنکراون لەوانە:

-ھەزار و ٢٥٢ حاڵەت بەھۆی نەگونجان لەگەڵ یەکتر،

- ٢٣١ حاڵەت بەھۆی جیاوازی تەمەن،

- ١٠٤ حاڵەت ھۆکاری نەزۆکی،

- ٥٨٢ حاڵەت داوێنپیسی،

- ٤٤٥ حاڵەت نەبونی ماڵی جیا،

- ١١٤ حاڵەت ژنھێنانی دوەم،

- ٤٩٠ حاڵەت تەکنەلۆژیای سەردەم،

- ٢٨ حاڵەت توشبونی یەکێکیان بە نەخۆشی،

- ٣٣٩ حاڵەت ھۆکاری کۆمەڵایەتی،

- ٢١٥ حاڵەت ھۆکاری ئابوری،

- ٢ حاڵەت ھۆکاری ئایینی،

- ٢٤١ حاڵەت بەھۆی ھۆکاری دیکەوە بون.

 


‌نوێترین