تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپی لە باکوری رەقە سێ کەس کوژران و ھەشت کەسیش برینداربوون.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بەھۆی تەقینەوەی ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە گۆرەپانی شارەوانی ناوەراستی شارۆچکەی گرێ سپی لە باکوری پارێزگای رەقەی سوریا، سێ ھاوڵاتی کوژران و ھەشت کەسیش برینداربوون و بەھۆی بەھێزی تەقینەوەکەوە ژمارەی قوربانیان روو لە زیادبوون دەکات.
ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە دەکەن لە رووداوەکە پێیانوایە تەقینەوەکە لە لایەن چەکدارانی یەپەگە|پەکەکەوە ئەنجامدراوە.
شارۆچکەی گرێ سپی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی گروپەکانی سەر بە تورکیا و ناوە تەقینەوە و تیرۆرکردنی کەسایەتیەکان روبەروی ئەو شارە دەبێتەوە و دواینیان لە حەوتی ئەم مانگە بوو کاتێک عیسا ناسر، سەرکردەی فەیلەقی یەکی سوپای نیشتمانی ئۆپۆزسینی سوریا لە نێو مالەکەی خۆیدا کوژرا.
