×

فراکسیۆنی پارتی: سەرۆکی پەرلەمان پەیڕەوی پێشێلکردووە و ھۆشداریی پێدەدەین

 2022-04-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، مافی ھیچ لایەنێک نییە ھەڵبژاردن پەک بخات و ئەوان لەگەڵ ئەوەدان ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەبچێت و داواش دەکەن سەرۆکی پەرلەمان دەستەڵاتەکانی خۆی بەکاربێنێت.

زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشدا، کە دەبێت کۆمسیۆن بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن پێکبھێندرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی راشیگەیاند، "ھەولێر وەک بەغدا نیەو پەرلەمانی کوردستانیش وەک پەرلەمانی عیراق نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد،"‌ ئامادەن کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، وەکوو پەیکەربەندیی پێشووی دروست بکرێتەوە، یان بەپێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ـی ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت".

ئەوەشی خستە ڕوو، حزبەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، دەڵێن نابێ پەیکەربەندیی کۆمسیۆن لەسەر بنەمای ئەنجامی ھەڵبژاردن بێ.

دووپاتیشیکردەوە "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیڕەوی پێشێل کردووە و ھۆشداریی پێدەدەین ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنێت و ھێزێک بیەوێ دانیشتن پەک بخا، زۆرینەی پەرلەمانی بەکار دەھێنین".

 


‌نوێترین