×

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن: ناتوانین ھیچ کارێک بکەین تا کێشەکەمان یەکلایی نەکرێتەوە

 2022-04-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم ڕایگەیاند، سێ ساڵە داوای چارەسەری کێشەی بەسەرچوونی کۆمیسیۆن دەکەن لە پەرلەمان، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیانکردووە و دەشڵێت، "ناتوانین ھیچ کارێک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بکەین تا کێشەکەمان یەکلایی نەکرێتەوە".

ھەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئێمە نوسراوێکمان بۆ پەرلەمان کرد لە بارەی بەسەرچوونی کۆمسیۆن بۆ ئەوەی چارەسەرێکمان بۆ بکەن و دواتر نوسراوێکی دیکەمان بۆ پەرلەمان کرد و باسیان لەوەکرد دوای کاراکردنەوەی دەستەی مافی مرۆڤ کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەر دەکەین، بەڵام ئەویش نەکرا".                                                                                                                                                                                                                     

ئەوەشی خستەروو، "دوای دووەم نوسراویش کە ھیچیان بۆ نەکردین، دوای دەرچوونی مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن جارێکی دیکە نوسراومان بۆ پەرلەمان کردووە، بۆ ئەوەی کێشەی کۆمیسیۆن چارەسەربکەن، بەڵام ئێستاش ھیچیان نەکردووە و ئێمەش ناتوانین ھیچ کارێک بکەین تاوەکو کێشەی کۆمیسیۆن یەکلایی نەکرێتەوە".


‌نوێترین