×

نرخی گواستنەوەی ھاوڵاتیان لە ٥٠٠ دینارەوە کرا بە ٧٥٠ دینار

 2022-04-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
شۆفێری ھێڵە ناوخۆییەکانی کەلار نرخی گواستنەوەیان بەرزکردەوە بەپاساوی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین.

بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانیش دەڵێت رەزامەندیان لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. 

یەکێک لە شۆفێرەکانی گواستنەوە لەھێڵی شەھیدانی کەلار  رایگەیاند،"نرخی بەنزین بارگرانیە بۆ ئێمە، بۆیە بە ناچاری نرخی گواستنەوەی ھاوڵاتیانمان لە ٥٠٠ دینارەوە کرد بە ٧٥٠ دینار".

ھاوکات ئیدریس مستەفا بەڕێوبەری گواستنەوەی گەرمیانرایگەیاند، ئەوان رەزامەندیان لە سەر زیادکردنی نرخی کرێی ھاتوچۆ نەداوە و ھێڵی گواستنەوەی شەھیدان خۆیان نرخیان بەرزکردوەتەوە و لە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین.
 


‌نوێترین