د. سەعدون رۆستەم سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون بۆ کەم کوڕی دەرمان لە سنوری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوای ئەوەی گوێمان لە ھەموو لایەنەکان گرت گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە بەڵی کەموکوڕی دەرمان لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری زۆرە، نەشتەرگەری سارد وەستاوە.
وتیشی، ئەگەر فریا نەکەون لەماوەیەکی کەمدا خزمەتگوزاری تەندروستی بەتەواوی لە سنوری سلێمانی دەوەستێت.
لە بەرواری ٤/٤/٢٠٢٢ لیژنەیەک پێکھات بۆ بەدواداچوونی کەمی دەرمان و پێداویستیە پزیشکیەکان لە سنوری سلێمانی، ئەمڕۆ لیژنەکە گەیشتنە سلێمانی و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبونەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگە کێشەی نەبوونی دەرمان و کەم وکوڕی لە پێداویستیە پزیشکیەکان و دابەشنەکردن موچەی کارمەندانی تەندروستی و دەیان کێشەی تر رووبەروی فەرمانگەکانی دیکەی سنوری پارێزگای سلێمانی بووەتەوە تازە بە تازە حکومەت لیژنە دروستدەکات و دەڵێت بەڵێ کەم وکوڕی ھەیە.