×

دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی موشەکەکانی سەر ھەولێر بڵاوکردەوە

 2022-04-06
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
دەزگای دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، چەند موشەکێک لە قەزای حەمدانی موسلەوە ئاراستەی سنوری خۆرئاوای ھەولێر کراون.

بەپێی راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆر موشەکەکان لە دەروازەی حەمدانیەوە بە ئاراستەی خازر کراون و لە نزیک پالاوگەی کەور گۆسکی کۆمپانیای کار کەوتونەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

ئێوارەی ئەمرۆ چەند موشەکێک ئاراستەی سنوری پالاوگەی کەورگۆسک کراون، ھەروەھا چەند موشەکێکی دیکەش ئاڕاستەی سەربازگەی زێلکانی ھێزەکانی تورکیا لەسنوری موسڵ کراون.

 


‌نوێترین