×

فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازیی داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن راستەوخۆ موچەکانیان دابەشبکات

 2022-04-07
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازیی داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن راستەوخۆ موچەکانیان دابەشبکات و وردبینی لە داھاتی نەوت و خاڵە گومرگییەکاندا بکات

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ھەواڵیدا پەیامێکیان ئاڕاستەی بەرپرسانی عێراق و دادگای فیدراڵی کردو ڕایدەگەیەنن: مووچە بەپێی یاسا ڕێکخراوەو ھیچ کەسێک بۆی نیە دەستکاری بکات بە ھەر پاساوێک بێت، بەڵام ماوەی ھەشت ساڵە بەرپرسانی ھەرێم دەستکاری مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمیان کردوەو بە نایاسایی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانیان ڕاگرتووە.

ئەوەشیان خستەڕوو: تائێستا بەشێک لە مووچەخۆران و خانەنیشان مووچەی مانگی شوباتیان وەرنەگرتوەو چوار خانەنشینیش لەسەرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانیان لە دەستداوە.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەختیانکردەوە پێویستە حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ موچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دابین بکات و ووردبینی تەواو لە داھاتی ناوخۆی ھەرێمدا بکات و ڕێگە نەدرێت دوو بنەماڵە لە ھەرێم لەبەرانبەر ھاوڵاتیانی ھەرێم ستەمەکانیان بەردەوام بێت.

 


‌نوێترین