×

رۆژھەڵاتی کوردستان.. لە مانگی رابردوودا حەوت کۆڵبەر کوژراون

 2021-02-01
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لە ماوەی مانگی رابردوودا لە سنورەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان حەوت کۆڵبەر کوژراون و ھەشتیش برینداربوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردۆتەوە،" لە ماوەی مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٥ کۆلبەر کوژراون و برینداربوون کە ٤٧%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بووە."

راشیگەیاندووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ حەوت حاڵەت ھەبووە کە (یەک کوژراو و شەش بریندار) کە دەکاتە ٤٧%ی کۆی حاڵەتەکان بووە.

ھاوکات بە ڕووداوی سروشتی، حەوت حاڵەت ھەبووە (پێنج گیان لەدەستدان و دوو بریندار) کە دەکاتەن ٤٧%ی کۆی حاڵەتەکان.

 


‌نوێترین