×

سەڵاحەدین دەمیرتاش دادگایی دەکرێتەوە

 2021-02-01
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) جارێگیتر دادگایی دەکرێتەوە.

جاھید کرکازاک، پارێزەری دەمیرتاش رایگەیاند، دانیشتنی دادگا رۆژی چوارشەممە سێی شوبات بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دانیشتنە تایبەتە بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کە ئەو تۆمەتە پێشتر ئاراستەی دەمیرتاش کرابوو.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە لە زینداندایە و چەندین تۆمەتی ئاراستەکراوە و سەرباری داوای دادگا و مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و یەکێتی ئەوروپا تورکیا نەچوەتە ژێر باری ئازادکردنی ناوبراو.

پێشتر و لە ٢٥ی مانگی رابردوودا پارێزەری سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندبوو، لەماوەیەکی نزیکدا دەمیرتاش ئازاددەکرێت.

 


‌نوێترین