میدیاکانی ئەمریکا بلاویانکردەوە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لەناو کۆگایەکی فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریکا، سێ کەس کوژران و سێ کەسی تر برینداربوون.
کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی لویزیانای باشوری ئەمریکا لە شاری نیو ئۆرلیانز، چەکدارێک ھەڵیکوتاوەتە سەر کۆگایەکی فرۆشتنی چەک و تەقەی کردووە و بەھۆیەوە سێ کەس لە شوێنی رووداوەکە کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەپێی زانیاریەکان، ئەنجامدەری تەقەکان کاتێک چووەتە ناو کۆگاکەوە لەگەڵ خاوەنەکەیدا بووەتە دەمەقاڵەیی و بە چەکەکەی دەستی، دەستڕێژی گوللەی لێکردوون، سەرەتا یەک کەس کوژراوە و دوو کەسەکەی دیکەش بەھۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.