×

مالیکی: مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا مەترسیە بۆسەر پێکھاتەی کورد و سونە

 2021-02-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق رایگەیاند، پێکھاتەی کورد و سونە ھیوا ناخوازن بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتیشی مانەوەیان مەترسیە بۆسەر ئەو دوو پێکھاتەیە.

نوری مالیکی، کە ھاوکات سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، " ئێمە پێویستمان بە ھێزەکانی ئەمریکا نیە و داخوازی مانەوەی ئەو ھێزانە لە عێراقیش خوەیەکی ناراستە و بە کورد و سونەکانەوە گرێدراوە".

وتیشی، بریاری پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی ھێزە بیانیەکان لە عێراق شکێنراوە و لە ئێستادا پێویست بە مانەوەیان ناکات لە رووی سەربازییەوە.

 


‌نوێترین