×

تەندروستی ھەولێر لە بارەی کۆرۆنای نوێ ھۆشداری دەدات

 2021-02-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان و رایگەیاند، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای نوێ لە ھەولێر ڕوو لە زیادبوون دەکات و سەرجەم ئامادەکارییەکانیش بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆسەکە کراوە.

دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر دەربارەی کۆرۆنای گۆڕاو رایگەیاند، "پیِشبینی ئەوە دەکەین ژمارەی توشبووانی کۆرۆنای نوێ لە ھەولێر ڕوو لە زیادبوون بکات و پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن".

ووتیشی، لە ئێستادا لە شارەکانی عێراق ڕیژەی کۆرۆنای نوێی گۆڕاوە و بەرزترە لەچاو ھەرێمی کوردستان و ئەوەش کاریگەری لەسەر ھەرێم دەبێت.

 


‌نوێترین