×

داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

 2021-02-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیەکە چەند کەس و لایەنێک دەستیان کردوە بەشاڵاوێکی ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە.

لە راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، "ماوەیەکە چەند کەس و لایەنێک دەستیان کردوە بەشاڵاوێکی ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئەندامەکانی و ھەوڵ دەدەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان چەواشە بکەن و بەلاریدا بیان بەن".

ئەوەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:

بە یاننامەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ھەرێمی کوردستانی عێراق

لای ھەمووان ئاشکرایە کەدەزگای داواکاری گشتی دەزگایەکی یاسایی سەربەخۆیەو و رۆڵی بەر چاوی ھەیە لە پاراستنی سەروەری یاساو بنەماکانی مافی مرۆڤ جێبەجێ کردنی یاسا بەڵام ماوەیەکە چەند کەس و لایەنێک دەستیان کردوە بەشاڵاوێکی ناڕەوا لەدژی ئەم دەزگا یەو ئەندامەکانی و ھەوڵ دەدەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان چەواشە بکەن و بەلاریدا بیان بەن وتانە لەسەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دەزگا یاسایی و شەرعیەکان دەدەن لەکاتێک دا دەزگای داوا کاری گشتی وەکوو سەربازێکی وون شەو و ڕۆژ کار دەکات لەپێناوی سەروەری یاسا وپاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیانی خوشەویست وەبەھیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لەڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەر شانمان و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کەدرێژە پێدە ری کارەکانمان دەبین لەچەسپاندنی سەروە ری یاساو پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەرو ماڵی ھاووڵاتیان و پارستنی قەوارەی یاسایی ھەرێمی کوردستان

 


‌نوێترین