×

رێباز حەملان: ھەرێم و بەغدا نزیکن لە رێککەوتن

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان نزیکە لە رێککەوتنێکی باش لەگەڵ بەغدا، کە لە بەرژەوەندی ھەردوولادا بێت.

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند،" بەپێی ئەو قسانەی لەگەڵ شاندی ھەرێم کردوومە و ھەروەھا ھەندێک پەیوەندی دیکەی خۆم، ھیوام زۆرە، کە بەغدا و ھەرێم بگەنە رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەشداوە، ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ رێککەوتن لەسەر کۆی پرۆسەی دانوستانەکان، چونکە تەنھا بودجەی گشتی ناگرێتەوە، بەڵکو چەندین بابەتی وەک ناوچە جێناکۆکەکان و گەنمی جوتیاران و پێشمەرگە و بودجەی سیادی دەگرێتەوە.

لە نیسانی ساڵی رابردووەوە شاندەکانی ھەرێم زیاتر لە ١٥ جار چوونەتە بەغدا، بەڵام تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێک لە نێوانیاندا واژۆنەکراوە.

 


‌نوێترین