×

کچەکەی سەدام لەبارەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ لایەن و کەسایەتیەکان ھاتە دەنگ

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رەغدی کچی سەدام حوسێن لەبارەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ لایەن و کەسایەتیە عێراقییەکان و دیاریکردنی کەسێک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

رەغدی کچی سەدام حوسێن لە تویتێکیدا لەبارەی گفتوگۆکردنی لەگەڵ لایەن و کەسایەتیە عێراقییەکان نوسیویەتی، "لە ئێستادا دیاریکردنی ھەر کەسایەتییەک بۆ گفتوگۆ و پەیوەندیکردن رەتدەکەمەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ئەوەی دەشلێت گوایە لەلایەن منەوە رێپێدراوە ئەوە راست ناکات و لە ئێستادا ھیچ کەسێکم دیاری نەکردووە و ئەوەی ئەو قسانە دەکات پەیوەندی بە منەوە نیە".

ھەفتەی رابردو رەغد سەدام حسین سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئەلعربیە"لە کاتی پرسیارێکدا کە ئایا رەغد بەشداری لە پرۆسەی سیاسەی عێراق و ھەڵبژرادنەکاندا دەکات لەوەڵامدا وتبووی ھەموو ئەگەرەکان کراوەن و دواتر ئەو لێدوانە کاردنەوەی شەقامی عێراقی لێکەوتەوە.

ھاوکات موقتەدا سەدریش لە توێتێکدا نوسیبوی، ئەگەر ھەنگاوی کاراکردنەوەی یاسای ریشەکێشکردنی بەعس نەنرێت، ئەوەی لەسەرشانیەتی بەمەبەستی کۆتاییھێنان بەدەنگی بەعسیەکان ئەنجامیدەدات، چونکە "ھیچ شوێنێک بۆ بەعسیەکان لە عێراق بونی نیە".

 


‌نوێترین