دوای سێ رۆژ داخستنی، ئەمڕۆ ھاتوچۆی نێوان کەرکوک و پارێزگاکانی ھەرێم ئاسایی بۆیەوە.
بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی تری کۆڕۆنا پارێزگای کەرکوک سەرجەم دەروازەکانی بەرووی ھەرێم و شارەکانی ناوەراستی عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ داخست ، ئەمڕۆ دووشەممە ھاتوچۆ ئاسایی بۆیەوە.
بەپێی بریارەکانی شانەیی قەیرانەکانی عێراق رۆژانی ھەینی و شەممە و یەکشەممە قەدەغەی گشتی دەبێت و دەروازەکانیش دادەخرێن، بەڵام لە رۆژانی دیکەدا قەدەغەی نیمچەیی دەبێت و لە کاتژمێر ٨ی شەو تا ٦ی بەیانی قەدەغەی ھاتوچۆ دەبێت.