×

کاتی لابردنی دەمامک لە ئەمریکا ئاشکرا کرا

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
راوێژکاری پزیشکی سەرۆکی ئەمریکا، کاتی لابردنی بەستنی دەمامکی لە ئەمریکا ئەشکرا کرد و رایگەیاند، ئەگەر رێکارە تەندروستییەکان دژی کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا رەنگە ئەمریکییەکان بتوانن ساڵی داھاتوو لەکۆڵ ‌بەستنی دەمامک ببنەوە.

ئەنتۆنی فاوچی، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "CNN"ی ئەمریکی، بەڕێوەبەری پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گواستراوەکان و یەکێک لە دیارترین پزیشکەکان جیھان لەڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو ڤاکسینانەی ئێستا دژی کۆرۆنا پەرەپێدەدرێت و ھاوڵاتیان مەرجی سەلامەتی وەربگرن، پێدەچێت ئەمریکییەکان تا ساڵی ٢٠٢٢ دەمامک ببەستن و خۆپارێزی پەیڕەو بکەن ئەمەش پەیوەستە بە ئاستی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا و جیھاندا.

ئەنتۆنیۆ فاوچی وتیشی، ژمارەی گیان لەدەستدان لە ‌ئەمریکا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە، ئەم ڕێژەیەش وەرچەرخانێکی مەترسیدارە لە مێژووی ئەمریکا.

لە بەشێکی دیمانەکەدا، د. فاوچی دەڵێت: ئەو ڤاکسینانەی ئێستا لەبەردەستن، تا رادەیەک کاریگەری ھەیە لەسەر جۆری نوێی گۆڕاوی کۆرۆنا کە لەبەریتانیا بڵاوبۆتەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر جۆرەکەی ئەفریقیای باشور کەمترە.

شایەنی باسە، بەپێ ئامارە تەندروستیەکانی ئەمریکا، رێژەی توشبون و مردن بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە کەمیکردەوە،‌ بەڵام ئامارەکان دڵخۆشکەرنین بەجۆرێک تائێستا لەئەمریکا پێنجەسەد و دە ھەزار و حەوت سەد کەس گیانیان لەدەستداوە، بەھۆی ڤیرۆسی کۆرۆناوە و تائێستاش لە ئەمریکا تەنھا ١٥ % ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ڤاکسینییان وەرگرتووە.

 


‌نوێترین