×

ئەمرۆ بۆ جارێکیتر شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەمەبەستی درێژەپێدان بەگفتوگۆکان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بۆ جارێکیتر شاندی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا.

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١، بۆ جارێکیتر شاندی ھەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەچێتەوە بەغدا بۆ پەسەندکردنی ئەو بڕگانەی کە پەیوەستن بە ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق.

پێشتر ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو زۆرینەی لایەنە شیعەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان، دەقەکەی ھەرێمی کوردستانیش لە پرۆژەیاساکەدا دەڵێت، دوای خەرجیی گواستنەوەی نەوت و حەقدەستی کۆمپانیاکان و بەرھەمھێنانی ناوخۆیی، ئەو نەوتەی دەمێنێتەوە رادەستی بەغدا دەکرێت، بەم شێوەیە، ھەر دەکاتە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.

لە نیسانی رابردووە زیاتر لە ١٥جارە شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا دە کات و تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە رێکەوتنی کۆتایی.

 


‌نوێترین