×

دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات دەستیپێکرد

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بانکی ڕافیدەین رایگەیاند، لە ئەمرۆوە دەستیان کردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ سەرجەم فەرمانبەران.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ شوباتی ٢٠٢١، بانکی ڕافیدەینی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ٢٠٢١ی سەرجەم فەرمانبەران دەستیپێکردوە و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی لقی بانکەکانیان بکەن لە ھەر شوێنێک بۆ وەرگرتنی موچەکانیان.

٢١ی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا، پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەندکرد، بەپێی پرۆژەیاساکەش، بەرێژەی ١٠-٣٠% باج دەخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران، ھەروەھا بەرێژەی ٤٠%ی بودجەی ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەش کەمدەکرێتەوە.

 


‌نوێترین