×

بریندارێکی ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێر گیانی لەدەستدا

 2021-02-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم گیانلەدەستدانی یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە موشەکییەکەی سەر ھەولێری راگەیاند، کە خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە.

رێبەر ئەحمەد، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە موشەکییەکەی ھەولێر گیانی لەدەستدا، ناوی نەواف راشدە و تەمەنی ٣١ ساڵە و ئاوارەی پارێزگای سەلاحەدینە.

وەزیری ناوخۆ وتیشی، بەداخەوە چەند کەسێک سودیان لەو مامەڵە باشە وەرگرت کە لە بازگەکان لەگەڵیان کراوە، بەشێک لەوانە دزەیان کردوەتە نێو ھەولێر و بوە ھۆی ئەوەی کە موشەک ئاڕاستەی چەند گەڕەکێکی ھەولێر و فڕۆکەخانەی ھەولێر بکرێت.

رونیشیکردەوە، "لیژنەیەکمان بە ھاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق پێکھێناوە و ھیوادارین برایانمان لە حکومەتی عێراق ئەوانەی تاوانبارن دەستگیریان بکەن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن".

 


‌نوێترین